وێنە.. لە سلێمانی رێورەسمی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح بەڕێوەچوو
K24 - هەولێر:
رۆژی هەینی، لە کەنیسەکانی شاری سلێمانی رێورەسمی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح لەلایەن کریستیانەکانەوە بەڕێوەچوو.
پەیڕوانی ئاینی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان و لە جیهان، هەموو ساڵێک لە رێکەوتی 24ـی کانوونی یەکەم/دیسێمبەر یادی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح دەکەنەوە.
بەڕێوەچوونی رێورەسمی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح دوای دوو ساڵ دێت لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە بەشێکی زۆری بۆنە و ئاهەنگەکانی سنووردار کردبوو یان نەیهێشتبوون.
H.H
