داعش شوێنه‌وارى نه‌مروودى وێران‌كرد
چه‌كدارانى داعش، گرته‌ى ڤيديۆيى وێرانكردنى شوێنه‌وارێكى مێژووييان له نزيك مووسڵ بڵاوكرده‌وه، كه مێژووى بۆ سێ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى داعش، گرته‌ى ڤيديۆيى وێرانكردنى شوێنه‌وارێكى مێژووييان له نزيك مووسڵ بڵاوكرده‌وه، كه مێژووى بۆ سێ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ى گرته ڤيديۆييه‌كه، چه‌كدارانى داعش شوێنه‌وارى شارى نه‌مروودى ئاشوورييه‌كان له نزيك مووسڵ خاپوور ده‌كه‌ن.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، وه‌ك له‌و وێنانه‌ى له رێگه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتوون زيانێكى زۆر به ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى په‌رستگه‌ى نابو كه خوداوه‌ندى حيكمه‌ت بووه لاى بابلييه‌كان گه‌يشتووه.
شارى نه‌مروود شارێكى ئاشوورييه و 30 كيلۆمه‌تر له باشوورى مووسڵه‌وه دووره و له حوزه‌يرانى 2014ه‌وه داعش ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتووه.
چه‌كدارێكى داعش له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت ئامانجمان ئه‌وه‌يه چيديكه موسڵمانان نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌مى نه‌فامى و بتپه‌رستى.
داعش هه‌موو كلتوور و رۆشنبيرييه‌كى ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ئيسلام به بتپه‌رستى و نه‌فامى له‌قه‌ڵه‌مده‌دات.