به وێنه...یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، پێلێ و ماڕادۆنای ئاشت كرده‌وه
پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كانی یۆرۆی 2016 یارییه‌كی پڕ له ئه‌ستێره ئه‌نجام درا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پاریسی پایته‌ختی فره‌نسا، یارییه‌كی پێنج یاریزانی بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێ به‌ڕێوه چوو كه تێیدا رێكخه‌رانی پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆی 2016 سه‌رپه‌رشتی ئه‌م یارییه‌یان ده‌كرد.
له یارییه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك له ئه‌ستێره‌كان ئاماده بوون، له‌وانه (ریۆ فێردیناند، كلارێنس سیدۆرف، فێرناندۆ هیرۆ، فابیۆ كاناڤارۆ) له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه دوو ئه‌فسانه‌كه‌ی پێشووی ئارجێنتینا و برازیل (مارادۆنا و پێلێ) ئاماده بوون.
ماڕادۆنای ته‌مه‌ن 55 ساڵان له لێدوانێكدا دوای یارییه‌كه وتی: ده‌مه‌وێت سووپاسی پێلێ بكه‌م، ئێمه ده‌زانین ئه‌و كێیه و له داهاتوویشدا چۆن روحی له‌گه‌ڵ هه‌مووماندا ده‌مێنێته‌وه.
پێلێی ته‌مه‌ن 75 ساڵان له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌م یارییه په‌یامێكی گرینگه بۆ هه‌موو جیهان كه پڕیه‌تی له ئاشتی و لێبورده‌یی. پێلێ ده‌شڵێت: زۆر سووپاسی مارادۆنای هاوڕێی دێرینم ده‌كه‌م كه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ئه‌م هه‌موو یاریزانانه ره‌خساند كه ئه‌مڕۆ لێره كۆببینه‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
