منداڵه شیره‌خۆره‌كه وازی له جگه‌ره كێشان هێنا
ئه‌دری له ته‌مه‌نی 18 مانگی‌دا بوو كه باوكی فێری جگه‌ره‌كێشانی كرد
ساڵی 2010 ئه‌دری دیزال منداڵێكی شیره‌خۆره‌ی ئه‌نده‌نوسی بوو، وه‌ك گه‌وره‌یه‌ك خوی جگه‌ره‌كێشانی گرتبوو، جیهانی توشی سه‌رسوڕمانكردبوو.
ده‌یلیی میل، ده‌ڵێ ئه‌دری خه‌ڵكی سۆمه‌ترای وڵاتی ئه‌نده‌نوسیایه، كاتێك دوو ساڵان بوو، ئیدمانی جگه‌ره كێشان بووبوو، گه‌ر رێگریان لێكردبا سه‌ری خۆی به‌دیوار ده‌كێشا.
به‌ڵام ئێستا منداڵه‌كه ببینرێ ناناسرێته‌وه، كه پێشتر له دووساڵانی ته‌مه‌نی رۆژی 40 جگه‌ره‌ی ده‌كێشا.

له كۆتایدا توانی جگه‌ره وازلێ بێنی و كێشی خۆی دابه‌زێنێ، له رێگای گۆڕینی سیسته‌می خۆراكی به میوه و رجیمی به‌به‌رنامه.
ئه‌دری له ته‌مه‌نی 18 مانگی‌دا بوو كه باوكی فێری جگه‌ره‌كێشانی كرد، به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی نیكۆنتین به خوێنی، دایكی داوای له دكتۆرێكی پیسپۆركرد كه یارمه‌تی بدات" دیان ی دایكی بۆ رۆژنامه‌ی گاردیان وتی، كاتێك منداڵه‌كه‌ی وازی له جگه‌ره هێنا داوای یاریه‌كانی منداڵانی ده‌كرد.
له رێگای سیسته‌می خۆراكی ته‌ندروست وه‌ك ماسی و میوه، رجیمێكی توندی ئه‌نجامدا، له تویته‌ریش وێنه‌یه‌كی ئێستای خۆی بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه وێنه‌ی منداڵیه‌كه‌ی له ده‌ستدایه‌و ته‌ندروستی باشه.