ئه‌ڵمانيا و يه‌كێتى ئه‌وروپا سه‌رزه‌نشتى ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن
په‌رله‌مانتاره ئه‌ڵمانيه به ره‌چه‌ڵه‌ك توركانه‌ى ده‌نگيان به ياساى كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان داوه پێويسته شيكارى خوێنيان بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ساسهتمهدارانى ئه‌ڵمانيا به توندى كه‌وتوونه‌ته وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌ڵمانيه به ره‌چه‌ڵه‌ك توركانه‌ى ده‌نگيان به ياساى كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان داوه پێويسته شيكارى خوێنيان بكه‌ن.
له هه‌فته‌ى رابردوودا 11 په‌رله‌مانتارى ئه‌ڵمانيا كه به ره‌چه‌ڵه‌ك توركن، ده‌نگياندا له دژى توركيا و پرۆسه‌ى كوشتارى ئهرمهنهكانيان وه‌ك تاوانى جينۆسايد ناساند.
ئه‌و ياسا نوێيه‌ى ئه‌ڵمانيا ئه‌ردۆغانى توڕه كردووه و بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو وڵات لێدوانى دژ به يه‌ك بده‌ن.
ژماره‌يه‌ك له پارێزه‌رانى تورك دۆسييهيهكيان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به تاوانى سووكايه‌تيكردن به ناسنامه و ده‌وڵه‌تى توركيا ئه‌و 11 په‌رله‌مانتاره بده‌نه دادگا.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا مارتن شوڵتز په‌يامێكى بۆ ئه‌ردۆغان نووسيوه و تێيدا ئه‌و په‌ڕى نيگه‌رانى خۆى له‌و بواره‌دا ده‌ربڕيوه، به تايبه‌تى ئيدانه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى توركياى له دژى په‌رله‌مانتارانى تورك ره‌چه‌ڵه‌كى ئه‌ڵمانيا كردووه.
ئه‌ردۆغان، 11 په‌رله‌مانتاره به ره‌چه‌ڵه‌ك توركياييهكهى به تيرۆريست وه‌سفكردبوو، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ دۆستايه‌تى ئه‌وان له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا نووسيويه‌تى: كاركردنى په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌وانان به بێ ترس و هيچ جۆره سهركوتكارييهك به‌شێكى دانه‌بڕاوه له پرۆسه‌ى ديموكراسى.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا نوربرێت لامرت، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، لێدوانى به‌رپرسانى توركيا و ئه‌و شه‌پۆله هه‌ڕه‌شه و سوكايهتييه بێزراوانهى له رێگه‌ى پۆستى ئه‌ليكترۆنييه‌وه بۆ 11 په‌رله‌مانتارى ئه‌ڵمانيا ده‌نێردرێن په‌يامێكى بێزراوون.
گوتيشى: هه‌موو كه‌سێك با ئه‌و راستييه بزانێت هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتارێكى ئه‌ڵمانيا به ماناى هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا دێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه هه‌موو بژاردهيهكمان له‌به‌ر ده‌سته بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توركيا له رێگه‌ى ياساييه‌وه.
رۆژى سێشه‌ممه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، راييكارى كاره‌كانى توركياى له ئه‌ڵمانيا بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ى به ره‌سمى نامه‌ى ناڕه‌زايه‌تى سه‌باره‌ت به‌و شاڵاوه‌ى توركيا له دژى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانياى پێ بگه‌يه‌نێت.
جيم ئوزده‌مير، په‌رله‌مانتارى ئه‌ڵمانيا به ره‌چه‌ڵه‌ك توركيايى به رۆژنامه‌ى ئاگوسى ئه‌رمه‌نى راگه‌ياندووه، سه‌ره‌ڕاى سووكايه‌تى و هه‌ڕه‌شه‌كانى كوشتن، به‌ڵام له ئه‌ڵمانيا له‌سه‌ر بۆچوون و را و هه‌ڵوێستى سياسى هيچ په‌رله‌مانتارێك پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵناگيرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له توركيا له به‌رامبه‌ر هاوڕێكانمان ده‌كرێت.