ئۆباما پشتيوانى بۆ هيلارى كلينتۆن ده‌ربڕى
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما، پشتيوانى خۆى بۆ پاڵيوراوى ديموكراته‌كان هيلارى كلينتۆن ده‌ربڕى.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما، پشتيوانى خۆى بۆ پاڵيوراوى ديموكراته‌كان هيلارى كلينتۆن ده‌ربڕى.
رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمز بڵاويكرده‌وه، له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى به‌خشين بۆ كه‌مپينى ديموكراته‌كان كه له شارى ئوستنى ويلايه‌تى ته‌كساس ئه‌نجامدراوه ئۆباما گه‌يشتووه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى به روونى دان به پاڵێوراوێتى هيلارى كلينتۆندا بهێنێت و رايگه‌ياندووه، ئيدى كاتى ئه‌وه‌يه هه‌مووان پشتيوانى له هيلارى بكه‌ين.
هيلارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 2008دا ركابه‌رى باراك ئۆباماى ده‌كرد و دواى شكستهێنانى له لايه‌ن ئيداره‌ى ئۆباماوه كرايه وه‌زيرى ده‌ره‌وه و له خولى يه‌كه‌مى سه‌رۆكايه‌تى ئۆبامادا وه‌زيرى ده‌ره‌وه بوو. دواتر ناكۆكى له‌گه‌ڵ ئۆباما درووست بوو. به تايبه‌تى سه‌باره‌ت به بوارى ديپلۆماسيه‌تى ده‌ره‌وه و ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و ئه‌وه‌ش وايكرد، له پۆسته‌كه‌ى دوور بكه‌وێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئۆباما داواى نه‌كردووه برنى ساندرزى ديموكراته‌كان له پێناو هيلاريدا بكشێته‌وه، به‌ڵام وه‌سفى هيلارى كرد و گوتى: هيلارى ژنێكى زيره‌ك و به‌هێز و خاوه‌ن ئه‌زموونه و ده‌توانێت ده‌سكه‌وته‌كانى ئيدارى ئێستاى ديموكراته‌كان ته‌واو بكات.