مباپێ: لە ئێستاوە تامەزرۆم بۆ ئەوەی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بکەینە دەرەوە

کیلیان مباپێ
کیلیان مباپێ

مباپێ دەڵێت لە ئێستاوە تامەزرۆم بۆ ئەوەی بتوانین لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید بکەینە دەرەوە.

کیلیان مباپێ، هێرشبەری فەرەنی پاریس سانجێرمان لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی ئەبوزەبی ئیماراتی لەمیانی ئامادەبوونی لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی گلۆب سوکەر لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ گوتی 'یارییەکی مەزن دەبێت، هەمووان چاوەڕێی ئەم یارییە دەکەن، من تامەزرۆم لە ئێستاوە بۆ ئەوەی بتوانین ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بکەینە دەرەوە، دەمەوێت بە باشی خۆمان بۆ ئەم رووبەڕووبوونەوەیە ئامادە بکەین، دەتوانین ئەنجامدانی یاریی یەکەممان لە یاریگای خۆمان بقۆزینەوە و بە هاوکاریی ئەستێرەکانی یانەکەمان بپەڕینەوە قۆناخی داهاتوو'.

هەروەها مباپێ گوتیشی 'دڵخۆشم لە پاریس سانجێرمان لە پاڵ هەریەکە لە مێسی و نێیمار و رامۆس و دی ماریا یاریی دەکەم، دڵنیام بۆ داهاتووی یانەکە سوودیان دەبێت ئەم ئەستێرانە'.

لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ لە یاریی چوون رۆژی 15ـی فێبرایەری ساڵی داهاتوو پاریس سانجێرمان میوانداریی ریال مەدرید دەکات، ئینجا دواتر رۆژی 9ـی مارس ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە یاریی گەڕانەوە میوانداریی پاریس سانجێرمان دەکات