ھەڵۆكانی ئازادی كوردستان بەرپرسیارییەتی خۆیان لە تەقینەوەكەی ئیستانبۆڵ راگەیاند
كرده‌وه‌كه فیدایی "خۆكوژیی" بووه
K24 - هه‌ولێر:
ھەڵۆكانی ئازادی كوردستان (تاك) له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەرپرسیارییەتی تەقینەوەكەی ئیستانبۆڵیان خسته ئه‌ستۆی خۆیان و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن چالاكیەكە لەلایەن گرووپێكی فیداییەوە ئەنجامدراوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ههڵۆكانی ئازادی كوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، تەقینەوەكەی ئیستانبۆڵ وەك تۆڵەسندنەوەیەك بوو لە بەرامبەر شەھیدانی شەرنەخ و نسێبین.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌ڕه‌شه له ئارامی توركیا ده‌كه‌ن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، چیدیكە توركیا بۆ گەشتیاران شوێنێكی ئارام نییە.
لە ئاكامی تەقینەوەكەی ئیستانبۆڵ 11 كەس كوژران و 36 كەسی دیكەش برینداربوون.