عێراق خاوه‌ن یه‌كێ له خراپترین پاسپۆرتی جیهانه
ئه‌ڵمانیا باشترین پاسپۆرتی جیهانی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی كۆچ و پاسپۆرت، عێراق له‌ناو 161 وڵات‌دا له ریزی 151 دایه كه خاوه‌ن یه‌كێ له خراپترین پاسپۆرته‌كانی جیهانه.
دامه‌زراوه‌كه بۆ دیاریكردنی باشترین پاسپۆرت، هه‌ندێ پێوه‌ری وه‌ك هێزی ئابووری، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، ئاستی ژیان و ئاسایش و سه‌قامگیری له‌به‌رچاو گرتووه. هه‌روه‌ها پشت به ئاسانی هاتۆچوكردنی هاوڵاتیان به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزه و ژیان و كاركردن له ده‌ره‌وه كردووه.
له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ره‌كانی سه‌ره‌وه، دامه‌زراوه‌ی هێنلی و هاوبه‌شه به‌ریتانییه‌كانی بۆ كاروباری كۆچ و هاوڵاتیبوون، به‌شێوه‌ی رێژه‌یی باشترین پاسپۆرت و ئاستی ژیانی وڵاتان ده‌ستنیشانكردووه.
ئه‌ڵمانیا خاوه‌ن باشترین پاسپۆرته و به پله‌ی 83.1% له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می پاسه‌پۆره‌ته باشه‌كانی جیهان دایه، كه هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئه‌ڵمانی ده‌توانن به ئاسانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان بژین و كار بكه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌بێ ڤیزه سه‌ردانی 177 وڵات بكه‌ن.
دانیمارك به پله‌ی 83% له ریزبه‌ندی دووه‌م و فینله‌نداش به 82% له پله‌ی سێیه‌م دایه. هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی نه‌رویج، سوید و ئایسله‌ند به یه‌كسانی له پله‌ی پێنجه‌م و ئیرله‌ندا و نه‌مساش له پله‌ی شه‌شه‌م دان، فه‌ره‌نسا حه‌وته‌م، سویسڕا هه‌شته‌م، هۆله‌ندا نۆیه‌م و به‌لژیكاش له پله‌ی ده‌یه‌م دایه.
دامه‌زراوه‌كه هه‌روه‌ها، پاسپۆرتی وڵاتان به‌سه‌ر چوار كواڵیتی زۆر باش، باش، مامناوه‌ند و خراپ دابه‌شكردووه.