خۆپیشاندەرانی بەغدا لە یادی کوژرانی سولەیمانی و موهەندیس بڕیار دەدەن

لایەنگرانی حەشد دەچنەوە شوێنی کوژرانی سولەیمانی و موهەندیس

خۆپیشاندانی بەغدا - ئەرشیف
خۆپیشاندانی بەغدا - ئەرشیف

K24 - هەولێر

لایەنگر و چەکدارانی حەشدی شەعبی بە مەراسیمێکی رەمزی ناشتنی قاسم سولەیمانی ئەوبومەهدی موهەندیس کۆتایی بە مانگرتن و خۆپیشاندان دێنن.

دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی و چەکدارەکانی حەشد، بە مەراسیمێکی رەمزی، لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغداوە بەرەو گۆڕەپانی تەحریر، بۆ ناشتنی قاسم سولەیمانی ئەوبومەهدی مەهەندیس کۆتایی بە مانگرتن و خۆپیشاندانەکانی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا دێنن، کە هاوکاتە لەگەڵ دووەم ساڵیادی کوشتنییان.

ماوەی دوو مانگ بوو، دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، لایەنگر و چەکدارانی چەکدارانی حەشدی شەعبی، لە خۆپیشاندان و مانگرتن بەردەوام بوون. رۆژی 27/12/2021 دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەسند کرد و زۆربەی لایەنە نارازییەکان پابەندبوونی خۆیان بە بڕیارەکە راگەیاند.

لە 3/1/2020، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسى سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمەریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.

ئەبومەھدی موھەندیس - قاسم سولەیمانی
ئەبومەھدی موھەندیس - قاسم سولەیمانی
Fly Erbil Advertisment