عێراق كۆرییهكانیشی تووشی "سوڵحی عه‌شایه‌ری" كرد
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی كارمه‌ندێكی كۆری و كارمه‌ندێكی عێراق كۆمپانیای دایۆی كۆری، له نزیك به‌نده‌ری فاوی باشووری عێراق ده‌بێته شه‌ڕیان، كارمه‌نده كۆرییه‌كه به بۆریه‌ك له كارمه‌نده عێراقییه‌كه ده‌دات، به‌هۆیه‌وه عێراقییه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه و كۆرییهكهش ده‌خرێته به‌ندیخانه.
دوای ئه‌و رووداوه، كارمه‌نده عێراقییه‌كانی كۆمپانیاكه ده‌ست به خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و كاره‌كانی كۆمپانیاكه راده‌گرن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌ش داوا له شێخ محه‌مه‌د حه‌یاتی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هۆزه‌كانی فاو ده‌كات، كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
وه‌ك ئه‌وه‌ی شێخ محه‌مه‌د حه‌یاتی، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، نێوه‌ندگیری كۆمپانیاكه و هۆزی كارمه‌نده عێراقییه‌كه كردووه.
دواتر هۆزی كارمه‌نده عه‌ره‌به‌كه و كۆمپانیاكه به‌نێوه‌ندگیری شێخ حه‌یاتی، رێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه بڕی 7 هه‌زار دۆلار و دوو مانگ مۆڵه‌ت به مووچه‌ی ته‌واو بداته كارمه‌نده‌كه، كه ناوی ئه‌حمه‌د عه‌بدولكه‌ریم خه‌لیفه فهزڵیه و دانیشتووی فاوه.
به مه‌به‌ش بووه هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له رێگه‌ی "سوڵحی عه‌شایری" و كۆمپانیا كۆرییهكهش ده‌ستی به‌كاركردن كرده‌وه.
