کوردستان24 باشترین یاریزانی کوردستان لە ساڵی 2021 دەستنیشان دەکات
کوردستان24 هاوشێوەی ساڵی رابردوو بە دەنگی هەواداران باشترین یاریزانی کوردستان لە ساڵی 2021 دەستنیشان دەکات.
کوردستان24 لە راپرسییەکدا کە لە پەیجی کوردستان24 سپۆرت کراوە، بە دەنگی هەوادارانی تۆپی پێ باشترین یاریزانی کورد لە ساڵی 2021 دەستنیشان دەکات، کە 30 یاریزان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەوروپا بەربژێرکراون بۆ ئەوەی یەکێکیان بە باشترین یاریزانی کوردستان هەڵبژیردرێت.
راپرسییەکە تا رۆژی 10ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و تیایدا ئەو یاریزانەی زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنێت بە باشترین یاریزان هەڵدەبژێردرێت، کە هەر کەسێک مافی هەیە تەنیا دەنگێک بدات و دەنگی دووبارەش هەژمار ناکرێت.
ساڵی رابردوو هاروون ئەحمەد ئەستێرەی بەناوبانگی کوردستان کە وەرزی رابردوو لە یانەی دهۆک یاریی دەکرد و ئێستا یاریزانی داڵکوردە، خەڵاتەکەی بەدەستهێنا و بە باشترین یاریزانی کوردستان بۆ ساڵی 2020 هەڵبژێردرا.