كلینتۆن بۆ ترامپ: ئه‌كاونته‌كه‌ت بسڕه‌وه
ترامپ: پشتگیری ئۆباما له هیلاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی چوار ساڵی تره
K24 – هه‌ولێر
هیلاری كلینتۆن كه ده‌نگی پێویست به به‌ده‌ستهێنانی پاڵێوراوی پارتی دیموكرات بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێناوه، له كۆمنتێكدا له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر به دۆنالد ترامپ ده‌ڵێت ئه‌كاونته‌كه‌ت بسڕه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی كه كلینتۆن ده‌نگی پێویستی دیموكراته‌كان به‌ده‌ستهێناو باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتگیری خۆی بۆ هیلاری راگه‌یاند، كاردانه‌وه‌ی دۆنالد ترامپ به‌دوای خۆیدا هێنا و هێڕشی كرده سه‌ر هه‌ردووكیان.
ترامپ له ئه‌كاونته‌كه‌ی له تویته‌ر سه‌باره‌ت به پشتگیری ئۆباما له كلینتۆن نووسیوه: "ئۆباما به پشتیگریكردنی هیلاریی خوارو خێچ، داوای چوار ساڵی تریش ده‌كات، به‌ڵام كه‌س ئه‌وه‌ی ناوێت!"
هه‌ر پاش بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م كۆمێنته‌ی ترامپ، هیلاری كۆپییه‌ك له نووسینه‌كه له تویته‌ری خۆی بڵاوكرده‌وه كه له‌سه‌ر نووسیوه: "ئه‌كاونته‌كه‌ت بسڕه‌وه".
ئه‌كاونتی كلینتۆن له تویته‌ر 6.7 ملیۆن لایكی هه‌یه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا 194 هه‌زار جار ریتویت كراوه و 213 هه‌زار كه‌سیش لایكی كردووه.