رۆژی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دیاركرا
خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم کۆبوونەوە دەکات

K24 - هه‌ولێر:
مەرسومی كۆماری بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (په‌رله‌مان) دیاركرا و بڕیاره 9ی 1ی 2022 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
مەرسومی كۆماری به گوێره‌ی مادده‌كانی 54 و 73 بڕگه‌ی چواره‌م له ده‌ستووری عێراقی ده‌رچووه، كه تێیدا ده‌سه‌ڵات ده‌داته سه‌رۆك كۆمار بۆ دیاركردنی رۆژی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه.
پێشتر هه‌ندێك لایه‌نی شیعی نیگه‌رانییان له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق نیشاندابوو، له دادگای فیدراڵی تانه‌یان له ئه‌نجامه‌كاندا، به‌ڵام دادگای فیدراڵی لە 27/12/2021 تانه‌كانی ره‌تكرده‌وه و ئه‌نجامه‌كانی په‌سه‌ند كرد.
بەگوێرەی ماددەی 54 لە دەستووری عێراق، کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن بە تەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتی دەکرێت، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگر هەڵدەبژێردرێن.
