كه‌س ناتوانێ هه‌واڵی برینداربوونی به‌غدادی پشتڕاست بكاته‌وه
چه‌ندین جار هه‌واڵی كوژران یان برینداربوونی به‌غدادی بڵاو بووه‌وه
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسانی ئه‌مریكی، عیراقی و كوردی ناتوانن هه‌واڵی برینداربوونی ئه‌بوبه‌كر به‌غدای خه‌لیفه‌ی ریكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پشتڕاست بكه‌نه‌وه، كه ده‌گوترێت له هێڕشێكی هه‌وایی هاوپه‌یمانان له باكووری عێراق برینداربووه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری كریس گارڤێر وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ناتوانن هه‌واڵی برینداربوونی به‌غدادی پشڕاست بكه‌نه‌وه.
كه‌ناڵێكی عێراقی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی لۆكاڵی، هه‌واڵی برینداربوونی به‌غدادی و به‌رپرسانی دیكه‌ی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا له نزیك سنووری سوریا له هێڕشێكی هه‌وایی هاوپه‌یمانان بڵاوكرده‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی كوردی و عێراقیش ناتوانن هه‌واڵی برینداربوونی به‌غدادی پشڕاست بكه‌نه‌وه.
پێشتریش چه‌ندین جار هه‌واڵی كوژران یان برینداربوونی به‌غدادی بڵاو ببووه‌وه كه ناوی راسته‌قینه‌كه‌ی ئیبراهیم ئه‌لسامه‌راییه و دوو ساڵ پێش ئێستا خۆی به خه‌لیفه‌ی موسلمانان د‌اناوه.
رێكخراوی داعش له عێراق و سوریا له ژێر گوشارێكی زۆر دایه و زۆرێك له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستداوه و به‌هۆیه‌وه به‌رپرسه‌كانیان بۆ هاتۆچو یان دۆزینه‌وه‌ی سه‌روپه‌نا تووشی كێشه بوونه.