بڕوانامه كورسييه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ق ده‌كات
له توركيا پرسى ئايا ئه‌ردۆغان بڕوانامه‌ى باڵاى هه‌يه، ياخود نييه‌تى بووه‌ته مژارى رۆژ و به گوێره‌ى ده‌ستوورى توركيا هه‌بوونى بڕوانامه‌ى باڵا مه‌رجه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى وڵات.
K24 – هه‌ولێر:
له توركيا پرسى ئايا ئه‌ردۆغان بڕوانامه‌ى باڵاى هه‌يه، ياخود نييه‌تى بووه‌ته مژارى رۆژ و به گوێره‌ى ده‌ستوورى توركيا هه‌بوونى بڕوانامه‌ى باڵا مه‌رجه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى وڵات.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسيارانه‌دا، گوته‌بێژى ئه‌ردۆغان، ئيبراهيم كالين گوتى: ئايا ده‌تانه‌وێت 10 مليۆن له‌و بڕوانامه‌يه ده‌ربكه‌ين و هه‌ريه‌ك كۆپيه‌كى بۆ بنێرين.
له توركيا پرسى بڕوانامه گرنگييه‌كى زۆرى هه‌يه چونكه مه‌رجه بۆ كه‌سێك ببێته سه‌رۆك، بڕوانامه‌ى زانكۆيى باڵاى هه‌بێت.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌ردۆغان گه‌يشته ئۆگه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ى له زانكۆى كاكيريرى بڕوانامه‌ى دكتۆراى فه‌خرى پێ ببه‌خشرێت، كه 44ه‌مين دكتۆراى له‌و جۆره‌يه وه‌ك خه‌ڵات پێى بدرێت.
لێره‌دا نه‌يارانى گومانيان درووستكردووه بۆچى ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌نده خوازيارى بڕوانامه‌ى فه‌خرييه تۆ بڵێى خۆى له بنه‌ڕه‌تدا بڕوانامه‌ى هه‌بێت، له كاتێكدا سه‌رۆكى ئه‌مريكا ته‌نيا 6 بڕوانامه‌ى دكتۆراى فه‌خرى پێ به‌خشراوه.
له ژياننامه‌كه‌يدا، ئه‌ردۆغان واى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌كه له 1981دا بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆسى له زانكۆى مه‌ڕمه‌ڕه له كۆليژى زانستى ئابوورى و ئيدارى به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام ئه‌و پرسياره ره‌تده‌كاته‌وه و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات بڕوانامه‌ى هه‌يه.
هه‌فته‌ى رابردوو كاتێك ئه‌ردۆغان ژنى به (ناقص العقل) وه‌سفكرد، ژنانى توركيا له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ره‌خنه‌يان رووبه‌ڕوو كرده‌وه و به گشتيى نووسيبوويان كێ عه‌قڵى كورته، ژنان يان ئه‌ردۆغانى بێ بڕوانامه.
رۆژى چوارشه‌ممه، سه‌نديكاى مامۆستايانى زانكۆ له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايانگه‌ياندووه، ئه‌ردۆغان بڕوانامه‌ى زانكۆيى باڵاى نييه و ته‌نيا مۆڵه‌تى به‌كالۆرياى 2 تا 3 ساڵى له دامه‌زراوه‌يه‌كدا هه‌يه و تا پێش 1983 په‌يوه‌ست نه‌بووه به زانكۆى مه‌ڕمه‌ڕه‌وه، واته دواى كۆتايى هاتنى خوێندنه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان.
له‌و باره‌يه‌وه داواكارى گشتيى پێشوو عومه‌ر فاروق ئه‌مين ئاغا ئۆغڵوو، كه ئێستا سه‌رۆكايه‌تى كۆمه‌ڵه‌ى دادوه‌ران ده‌كات سكاڵايه‌كى له نوێنه‌رايه‌تى ئه‌نقه‌ره له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى هه‌ڵبژاردنى توركيا تۆمار كردووه و داوايكردووه ئه‌ردۆغان له پۆسته‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه، چونكه ناوبراو بڕوانامه‌ى نييه و به گوێره‌ى ده‌ستوور هه‌ر كه‌سێك بڕوانامه‌ى نه‌بێت ئه‌هلييه‌تى سه‌رۆكايه‌تيكردنى نامێنێت، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نه‌كه سكاڵاكه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له وڵاتێكدا كه سيستمى ئه‌ردۆغانيى باڵى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كێشابێت، گومان هه‌ڵده‌گرێت.
سه‌رچاوه: AFP