ئه‌و پێنج رێكخراوه نهێنييهى جيهان به‌ڕێوه ده‌بن
كاره‌كته‌ره‌كانى سه‌ر شانۆ هيچ بژارێكيان له به‌رده‌مدا نييه و ئه‌وان ته‌نيا وه‌ك كاره‌كته‌رێك ئه‌و رۆڵه ده‌گێڕن كه بۆيان دياريكراوه.
K24 – هه‌ولێر:
پێنج رێكخراوى نهێنيى له جيهاندا هه‌ن، كه رۆڵێكى ديار و كاريگه‌ريان له‌سه‌ر هه‌ڵسووڕانى كاروبارى جيهان هه‌يه و له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ئه‌وان پلانڕێژى ده‌كه‌ن و زۆر جار ئه‌وه‌ى ده‌يبينين و كاره‌كته‌ره‌كانى سه‌ر شانۆ هيچ بژارێكيان له به‌رده‌مدا نييه و ئه‌وان ته‌نيا وه‌ك كاره‌كته‌رێك ئه‌و رۆڵه ده‌گێڕن كه بۆيان دياريكراوه.
يه‌كه‌م: يانه‌ى بيڵدربێرگ، يان كۆنگره‌ى بيڵدربێرگ:
ئه‌م يانه يان گرووپه، خۆى له كۆنگره‌يه‌كى ساڵانه‌ى نا ره‌سميدا ده‌بينێته‌وه، كه نزيكه‌ى 100 تا 150 كه‌سايه‌تى هه‌ره كاريگه‌ر له ئاستى جيهاندا و له سه‌رجه‌م بواره‌كانى سياسه‌ت، ئابوورى، بانك و سه‌ربازى به‌شدارى ده‌كه‌ن.
له‌و كۆنگره‌يه‌دا له پشت په‌رده‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگترين پرسه‌كانى جيهان ده‌كرێت. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه له‌و كۆنگره‌يه‌دا تۆماركردنى تێبينى و نووسينه‌وه‌ى بابهتهكان قه‌ده‌غه‌يه. رێگه به ئاماده‌بوونى هيچ كه‌ناڵێكى ميديايى نادرێت. ئاماده‌بووان به تايبه‌تى بانگهێشت ده‌كرێن و به‌شدارى ده‌كه‌ن و بۆيان نييه هيچ شتێك له باره‌ى ئه‌و كۆنگرهيهوه بدركێنن.
بڕياره كۆنگره‌ى 64ى ساڵانه‌ى ئه‌و يانه‌يه له ميوانخانه‌ى Taschenbergpalais له شارى درسدن له 9 تا 12ى حوزه‌يران به‌ڕێوه بچێت.
ديارترين ئه‌و كه‌سايه‌تييانه‌ى به‌شدارى له كۆنگره‌كه‌دا ده‌كه‌ن سه‌رۆكى سندوقى نه‌ختى نێوده‌وڵه‌تى كريستين لاگارد، وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا هێنرى كسنجه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى پێشووى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا دێڤيد پێترايۆس، فه‌رمانده‌ى پێشووى ناتۆ له ئه‌وروپا فيليپ بيردلاف، سه‌رۆكى پێشووى هه‌واڵگرى بريتانيا جۆن سويرز.
دووه‌م: يانه‌ى بوهيمى:
له تهمموز/ يۆليۆى هه‌موو ساڵێك و له ساڵى 1899ه‌وه تا ئێستا له باخچه‌ى بوهيمى ويلايه‌تى كاليفۆرنياى ئه‌مريكا ئه‌ندامانى يانه‌ى بوهيمى به شێوه‌يه‌كى داخراو و دوور له چاوى دنيا كۆده‌بنه‌وه. به‌شداران پێكهاتوون له پياوانى سهرمايهدار، سه‌رۆكانى پێشوو، هونه‌رمه‌ندانى ناودار، بڵاوكاره به‌ناوبانگه‌كان.
له‌و ناوچه‌يه‌دا چه‌ندين خێوه‌ت داده‌نرێن بۆ چالاكييه‌كان و شانۆيهكيش له‌سه‌ر شێوه‌ى شانۆى رۆمانى كه هه‌زار كه‌س ده‌گرێت درووستده‌كرێت.
سيمبوڵى ئه‌و يانه‌يه، به‌ردێكى گه‌وره‌يه له شێوه‌ى بووم دا و له ناوه‌ڕاستى باخچه‌كه داده‌نرێت و په‌رستشێكى تايبه‌تى بۆ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها په‌يكه‌رى قه‌شه‌ى كاسۆليكى يوحه‌ننا دانراوه و وه‌ك شوانى يانه‌كه بۆى ده‌ڕوانرێت.
به گوێره‌ى ئه‌فسانه‌ى ئه‌و يانه‌يه، ئه‌و قه‌شه‌يه ره‌تيكردووه‌ته‌وه دانپێدانانى شاژنه بوهيميا بدركێنێت و به‌و هۆيه‌وه كوژراوه.
سێيه‌م: ئه‌نجوومه‌نى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه:
دامه‌زراوه‌يه‌كى ئه‌مريكاييه و تايبه‌ته به پرسه‌كانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه. هه‌ر دوو مانگ جارێك گۆڤارێك به ناوى "Foreign Affairs" ده‌رده‌كات. ئه‌نجوومه‌نه‌كه له 4900 كه‌س پێكدێت، كه سه‌رجه‌ميان كه‌سانى به‌ناوبانگى جيهانن. ده‌وترێت ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه وه‌ك ناوه‌ندێكى توێژينه‌وه‌ى خاوه‌ن هه‌ژموون له ئه‌مريكا هه‌ژمار ده‌كرێت و زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه كار بۆ درووستكردنى حكومه‌تێكى جيهانى ده‌كات.
چواره‌م: ليژنه‌ى سێ قۆڵى:
رێكخراوێكه له 1973 دامه‌زراوه. به هۆى دێڤيد روكفلهرهوه و به به‌شدارى نوێنهرانێكى به‌ناوبانگى سياسى و ئابوورى له ئه‌مريكاى باكوور، ئه‌ورپاى خۆرئاوا و ئاسيا (كۆرياى باشوور و ژاپۆن) پێكهێنراوه.
ئامانجى ئه‌م رێكخراوه ئه‌وه‌يه هاوكارى له نێوان ناوچه پێشكه‌وتووه‌كانى جيهان درووست بكات به مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى به‌رپرسيارێتى له سيستمى جيهانيدا.
سيناتۆرى پێشووى ئه‌مريكا بارى گولدووتر، له كتێبه‌كه‌يدا به ناونيشانى (به بێ لێبووردن)، له باره‌ى ئه‌و رێكخراوه‌وه نووسيويه‌تى: ئامانجيان ئه‌وه‌يه چوار پايهكهى ده‌سه‌ڵات واته سياسه‌ت، سامان، فكر و رووح يه‌ك بخه‌ن و له رێگه‌يانه‌وه هێزێكى ئابوورى گه‌وره‌تر له ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ته سياسييه‌كان درووستبكه‌ن.
پێنجه‌م: گرووپى كار له‌بوارى وزه‌ى بازرگانييدا (Commercial Energy Working Group):
گرووپێكى لۆبيه له ئه‌مريكا هه‌ن و تا ئێستا به نه‌ناسراو ماونه‌ته‌وه. تا ئێستا هيچ پێگه‌يه‌كيان له ئينتهرنێتدا نييه و ده‌وترێت ئه‌و گرووپه له رێگه‌ى كۆمپانيايه‌كى تايبه‌ت به پارێزهرييهوه له واشنتن كار ده‌كه‌ن.