یانەی هەولێر پۆگبا دەگوازێتەوە ریزەکانی
یانەی هەولێر لەگەڵ پۆگبا هێرشبەری ئوردنی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و هەفتەی داهاتوو دەگاتە شاری هەولێر.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، یانەی هەولێر لەسەر داوای نزار مەحرووس راهێنەری یانەکە، لەگەڵ محەمەد عەبدولموتەلیب کە بە پۆگبای ئوردنی ناسراوە گەیشتووەتە رێککەوتن و وابڕیارە یەکشەممە بگاتە هەولێر بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی هەولێر بکات.
پۆگبا ئوردنییەکە وەرزی رابردوو لە ریزەکانی یانەی بەقعە یاریی دەکرد و هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و پێشتر لەلایەن یانەکانی وەحدات و فەیسەلی ئوردنییەوە داوا دەکرا، کە یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئوردنە.
پۆگبای 22 ساڵان ساڵی 1999 لەدایکبووە و لە هێلی هێرشبردن یاریی دەکات.