چاڤی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ مۆراتا کردووە و داوای لێکردووە پەیوەندیی بە بارسێلۆنا بکات

ئالڤارۆ مۆراتا
ئالڤارۆ مۆراتا

چاڤی هێرناندێز سوورە لەسەر ئەوەی ئالڤارۆ مۆراتا بگوازێتەوە بارسێلۆنا و بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ هێرشبەرەکەی یۆڤێنتۆس کردووە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، چاڤی هێرناندێز پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئالڤارۆ مۆراتا ئەنجام داوە و بۆی روونکردووەتەوە کە ئەگەر پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات چۆن لەگەڵ بلاوگرانا یاریی پێدەکات.

چاڤی بە مۆراتای راگەیاندووە کە ئەو دەیەوێت بەهەمان شێوەی لویز ئێنریکی سوود لە راکردنی مۆراتا بەبێ تۆپ وەربگرێت و وەکچۆن لە ریزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەگەڵ فێران تۆرێس و فاتی و پێدری دەگونجێن، لە بارسێلۆناش بەهەمان شێوە یاریی بکەن.

بارسێلۆنا نزیکە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان مۆراتا بگوازێتەوە ریزەکانی کە وەرزی 2018/2019 بارسا بەهەمان شێوە هەوڵی بۆ گواستنەوەی مۆراتا دەدا.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاندووە، مۆراتا رازی بووە بەچێتە بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆسیش ئامادەیە دەستبەرداری بێت، بەڵام تا ئێستا یۆڤی نەیتوانیوە شوێنگرەوەیەک بۆ مۆراتا بدۆزێتەوە.