په‌رله‌مانى كوردستان كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ى خۆى راگه‌یاند

بڕیاره‌كه‌ی به‌ ده‌ركردنی به‌یانێك راگه‌یاند

په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ (به‌یان)ـێك بڕیارى راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ى خۆى راگه‌یاند.

ده‌قى (به‌یان)ـه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌:

به‌یان

پاڵپشت به‌ حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (7) و بڕگه‌ی (سێیه‌م)ى مادده‌ى (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى راگه‌یاندنی كۆتایی (خولی پایزه‌ى ساڵی سێیه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان)یدا.

H.B