له هیندستان به‌هۆی رێوڕه‌سمێكی سه‌ری ساڵه‌وه 25 كه‌س بوونه قوربانی
به‌هۆی سه‌ری ساڵه‌وه زیاتر له 25 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی شوێنێكیان كردووه و خه‌ڵكێكی زۆر كه‌وتوونه‌ته سه‌ریه‌ك

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی "فرانس پرێس" له زاری به‌رپرسێكی باڵای هیندستان بڵاویكرده‌وه، له رێوڕه‌سمێكی په‌یڕه‌وانی ئایینی هیندۆسی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ له كشمیر به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه 12 كه‌س مردن و 13 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، به‌رپرسه‌كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت و رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی قوربانییه‌كان ره‌نگه زیاتر بێت، كه په‌یڕه‌وانی هیندۆسی هه‌وڵیانداوه بگه‌نه مه‌زارگه‌ی "ماتا فايشنو ديڤی"، به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه و له‌وێوه نوێژ ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، مه‌زارگه‌ی "ماتا فايشنو ديڤی"، شوێنێكی پیرۆزی هیندۆسه‌كانه له باكووری هیندستان، به‌ر له په‌تای كۆرۆنا رۆژانه 100 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ده‌كرد، به‌ڵام دوای ئه‌و په‌تایه ده‌سه‌ڵاتداران رێژه‌ی سه‌ردانیكردنیان بۆ چاره‌گێك كه‌مكردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی حكومی له هیندستان روونیكرده‌وه، رووداوی پاڵه‌په‌ستۆی قه‌ره‌باڵغییه‌كه كاتژمێر 2:45 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) روویداوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكومه‌ت بڕیاری داوه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی مه‌زارگه‌ی "ماتا فايشنو ديڤی" بكات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی هیندستان، ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی مه‌زارگه‌كه 25 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، كه شه‌وی هه‌ینی به‌ره‌و مه‌زارگه‌كه به‌ڕێكه‌وتوون، به‌ڵام زۆربه‌یان رێگه‌پێدانیان نه‌بووه.
له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی میدیایی هیندستان ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پاڵه‌په‌ستۆی قه‌ره‌باڵغییه‌كه به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێیه‌كی نێوان چه‌ند كه‌سێكی په‌یڕه‌وانی هیندۆسی بووه و رووداوه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه و خه‌ڵكه‌كه به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتوون.
12 dead, 13 injured in the stampede at Mata Vaishno Devi Bhawan in Katra. The incident occurred around 2:45 am pic.twitter.com/4dfXUVfQw4
— Agrim Gupta (@Agrimgupta2806) January 1, 2022
12 Persons Killed, 14 Injured In Stampede Mata Vaishno Devi Shrine
— The RK News (@ITvRKNews) January 1, 2022
LG Orders High-Level Probe, Rs 10 Lac Exgratia; PM, J&K Leaders Express Grief pic.twitter.com/lLBEl8ypUE