ئه‌ردۆغان به بێزارييه‌وه مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى محه‌ممه‌د عه‌لى كلاى به‌جێهێشت
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى ته‌رمى محه‌ممه‌د عه‌لى كلاى پاشه‌كشێى كرد و ته‌نيا نوێژى له‌سه‌ر خوێند.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى ته‌رمى محه‌ممه‌د عه‌لى كلاى پاشه‌كشێى كرد و ته‌نيا نوێژى له‌سه‌ر خوێند.
به هۆى ئه‌وه‌ى رێگه نه‌درا ئه‌ردۆغان وتارێك له مه‌راسيمه‌كه‌دا بخوێنێته‌وه، ناوبراو به روو گرژييه‌وه مه‌راسيمه‌كه‌ى به‌جێهێشت.
ئه‌مڕۆ له شارى لويزفيلى ويلايه‌تى كنتاكى ئه‌مريكا، مه‌راسيمێك بۆ به‌ڕێكردنى ته‌رمى پاڵه‌وانى جيهانى محه‌ممه‌د عه‌لى كلاى رێكخرابوو.
ئه‌ردۆغان و زاواكه‌ى برات بيره‌ق، كه وه‌زيرى وزه‌ى توركيايه، ئاماده‌ى مه‌راسيمه‌كه بوون، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسى فرانس پرێس بڵاويكردووه‌ته‌وه، به هۆى دڵگرانى ئه‌ردۆغان له شێوازى پێشوازى لێكردنى، ماوه‌يه‌كى كورت دواى گه‌يشتنى، ناچار بوو پاشه‌كشێ بكات.
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌ت ده‌يلى نيوز له سه‌رچاوه‌يه‌كى نووسينگه‌ى ئه‌ردۆغانه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان بێزار بووه له‌وه‌ى رێگه‌ى پێ نه‌دراوه پارچه‌يه‌ك له رووپۆشى كه‌عبه، له سه‌ر ته‌رمى محه‌ممه‌د عه‌لى كلاى دابنێت، ناچار بووه بگه‌ڕێته‌وه و به بێزارييه‌وه مه‌راسيمه‌كه‌ى به‌جێهێشتووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، پاسه‌وانه تايبه‌تييه‌كانى ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى ده‌زگاى ئاسايشى نهێنى ئه‌مريكا رووبه‌ڕووى يه‌ك بوونه‌ته‌وه و دواتر به هۆى ده‌ستتێوه‌ردانى نوێنه‌رايه‌تى يه‌كه‌ى تايبه‌تمه‌ده‌وه كێشه‌كه‌يان چاره‌سه‌ر كراوه و ئه‌ردۆغان چووه‌ته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى و به خێرايى له‌و ناوچه‌يه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.