عه‌بادى هۆشدارى به‌كارهێنانى هێز دژى چه‌ند لايه‌نێك ده‌دات
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى هۆشدارى دايه خۆپيشانده‌ران له به ئامانجگرتنى دامه‌زراوه ره‌سمييه‌كان و نووسينگه و باره‌گاى كيانه سياسييه‌كان.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى هۆشدارى دايه خۆپيشانده‌ران له به ئامانجگرتنى دامه‌زراوه ره‌سمييه‌كان و نووسينگه و باره‌گاى كيانه سياسييه‌كان.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه نووسينگه‌ى عه‌بادى ده‌ريكردووه هاتووه: ره‌فتارى سه‌ره‌ڕۆيانه و كرده‌وه‌ى تاوانكارى كه دامه‌زراوه و نووسينگه و باره‌گاى كيانه سياسييه‌كان به ئامانج بگرێت، به توندى به‌رپه‌رچى ده‌درێته‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا عه‌بادى داواى له خۆپيشانده‌ران كردووه، ئه‌ستۆپاكى و بێبه‌ريبوونى خۆيان له‌و جۆره كرده‌وانه رابگه‌يه‌نن و نه‌بنه هۆيه‌ك بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه و تۆقاندنى هاووڵاتيان.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، له كاتێكدا سوپا سه‌رقاڵى پرۆسه‌ى رزگاركردنى فه‌لوجه‌يه و ده‌يه‌وێت زه‌وى داگيركراو بگێڕێته‌وه سه‌ر نيشتيمان، هه‌ندێك لايه‌نى ناديار هه‌وڵى سووتاندنى باره‌گا و نووسينگه‌ى كوتله سياسييه‌كان ده‌ده‌ن و له ژێر په‌رده‌ى خۆپيشانده‌راندا خۆيان ده‌شارنه‌وه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، به گورزێكى به‌هێزه‌وه رووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌وانه ده‌بێته‌وه كه ده‌يانه‌وێت ئه‌و جۆره ره‌فتارانه ئه‌نجام بده‌ن.