زه‌نگی جه‌نگێكی گه‌وره له ئه‌وروپا لێدرا
یه‌كه‌م سه‌ربازی ئه‌م وڵاته كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
سوپای ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری2022، له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جوداخوازانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ رووسیا، سه‌ربازێكیان كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، دوای گرژییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و كییف، ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ربازی ئۆكرانییه له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كوژرێت.
سوپای ئۆكرانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ جوداخوازانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی رووسیا، سه‌ربازێكیان به سه‌ختی زامدار بوو دواتر گیانی له‌ده‌ستدا.
ئۆكرانیا له دوو ناوچه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ جوداخوازانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان له 2014ـه‌وه ده‌جه‌نگێت، دوای ئه‌وه‌ی نیوه‌دوورگه‌ی (كریمیا) خرایه سه‌ر رووسیا.
رووسیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت پاڵپشتی دارایی و سه‌ربازی جوداخوازان له‌و دوو ناوچه‌یه‌دا ده‌كات.
به گوێره‌ی رێكه‌وتنێك له ساڵی 2020، ئاگربه‌ست له نێوانی چه‌كدارانی جیاخواز و ئۆكرانیه‌كان راگه‌یه‌ندرا، ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره ئه‌م رێكه‌وتنه پێشێل ده‌كرێت.
به‌رده‌وام (ئه‌مه‌ریكا و رووسیا) و ( رووسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا) تایبه‌ت به‌م دۆسییه‌یه‌دا له ناكۆكی به‌رده‌وامدان، دوای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ 10 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری كیف كۆكردووه‌ته‌وه.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا به‌ته‌له‌فۆن په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سه‌ر سنووری ئۆكرانیایان تاوتوێكرد.
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، بایدن له ئێستادا له ویلایه‌تی دیلاوێر خه‌ریكی به‌سه‌ربردنی پشووی سه‌ری ساڵه، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی 50 ده‌قیقه‌یی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌نجامدا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆشكی سپی راشیگه‌یاند، بایدن له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌یدا بژارده دیپلۆماسییه‌كانی له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ئۆكرانیا و بڵاوه‌پێكردنی سوپای رووسیا له‌م سنووره خسته روو.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆشكی سپی ده‌شڵێت،"ئه‌گه‌ر رووسیا هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا، واشنتن به‌رپه‌چی ده‌داته‌وه". گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی بڵاوپێكردنی سوپای رووسیا له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا نیگه‌رانه و داوا ده‌كات ئه‌و هێزانه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی جارانی خۆیان.
پۆتن له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه رایگه‌یاند، له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی هه‌ردوو لا، ده‌توانین به‌م ئاڕاسته‌یه كار بكه‌ین گفتوگۆی (رووسی – ئه‌مه‌ریكی) له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ئۆكرانیا ده‌ستپێبكات.
دیمیتری بیسكۆف، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا رایگه‌یاند، ده‌توانین له داهاتوودا كێشه‌كانی نێوان واشنتن و مۆسكۆ تایبه‌ت به دۆسییه‌ی كییف به خێرایی چاره‌سه‌ر ببن.
ئۆكرانیا ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، به‌هۆی ئه‌نجامدانی راپرسی له نیوه‌دوورگه‌ی كریمیا بۆ جیابوونه‌وه‌ی له ئۆكرانیا، پاڵپشتی رووسیا بۆ جوداخوازانی ئه‌و نیوه دوورگه‌یه، جیهان وه‌ك داگیركه‌ر بۆ خاكی ئۆكرانیا سه‌یر ده‌كرێت.