حه‌شدی شه‌عبی: گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمان به‌گ بۆ ناوچه‌كانیان زیندووبونه‌وه‌ی داعشه
ڕێگه ناده‌ن بچنه‌وه ماڵه‌كانیان
K24 – هه‌ولێر:
زیاتر له ساڵێكه ناحیه‌ی "سلێمان به‌گ" له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار كراوه،به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕێگه ناده‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.
له‌وباره‌یه‌وه وتەبێژى حەشدى شەعبى لە پارێزگاى سەڵاحەدین راگەیاند" هێشتا تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و ئه‌گه‌ر ڕێگه بده‌ین خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه،واتا داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه و شانه نوستووه‌كانیان به ئاگادێنه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه وه‌ك مه‌ترسی ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئارامی ده‌ڤه‌ره‌كه و ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌نده به ڕه‌زامه‌ندی و بڕیاری حكومه‌تی عێراقه‌وه,ئه‌گه‌ر له به‌غداوه بڕیاردرا ئه‌و خه‌ڵكه بگه‌ڕێنه‌وه،ئه‌وكات حه‌شدی شه‌عبی كۆسپ له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌یان دروست ناكات.
ناحیەى سلێمان بەگ لە ڕووى ئیداریەوە سەربە قەزاى خورماتووى پارێزگاى سەڵاحەدینە ، دانیشتوانەكەى عەرەبى سونەن و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كران كه چه‌ندین جار ته‌قینه‌وه‌یان له گه‌ڕه‌كه شیعه‌نشینه‌كانی خورماتوو ئه‌نجامداوه و به‌ر له‌وه‌ی داعش بێته ناوچه‌كانیان،ڕێكخراوی ئه‌لقائیده له‌و ناوچه‌یه‌دا بووه و چه‌ند جارێك ئه‌و ناحیه‌ی كۆنترۆڵ كردبوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و كه‌سایه‌تییه سیاسی و عهشائیرییهكانی سوننه،داوایان له حكومه‌تی عێراق كردووه ڕێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بده‌ن،به‌ڵام تائێستا هیچ ئاكامێكی نه‌بووه و ڕێگه نادرێت خه‌ڵكی ناوچه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه.