سه‌در هۆشداری ده‌دات
"دژایه‌تیمان كراوه"
K24 - هه‌ولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بڵاو كرده‌وه، رایگه‌یاند، هه‌موو سه‌ری ساڵێكی زاینی هۆشداری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، كه سه‌رچاوه‌ی زیادبوونی رێژه‌ی تووشبوونه به كۆرۆنا.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویته‌ر رایگه‌یاند، "له هه‌موو سه‌ری ساڵێكدا كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره ئه‌نجام ده‌درێن، دوای ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی به هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م كۆبوونه‌وه ناشه‌رعی و ناكۆمهڵایهتیانهی قه‌ده‌غه كردووه".
سه‌در راشیگه‌یاند، "من و پیاوانی ئاینی هاوشێوه‌م، پێشتر قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و جۆره كۆبوونهوانهمان كردووه، به‌ڵام دژایه‌تیمان كراوه، هه‌روه‌ك بینیمان زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایی قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كرد".
