پێشه‌وا هه‌ورامانی: هه‌ماهه‌نگی باش له نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تدا هه‌یه
"ئه‌و قسانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كرێن به‌مجۆره نییه كه له‌ناوه‌وه ده‌كرێن"

K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ماهه‌نگیی باش له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌ماندا هه‌یه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، له دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی ناو په‌رله‌مان، 156 كاربه‌ده‌ستی حكومه‌ت له وه‌زیر، بریكارانی وه‌زیر و تیمه‌كانی حكومه‌ت، تا ئێستا ئاماده بوونه، ئه‌مه ژماره‌یه‌كی باشه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی روونیكرده‌وه، رێگه دروسته‌كه ئه‌مه‌یه، له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگی دروست هه‌بووه.
هه‌ورامانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی نیشانداوه تیمه‌كه‌ی بێنه ناو په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگی باش هه‌بێت.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی ده‌شڵێت: " ئه‌و قسانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كرێن به‌مجۆره نییه كه له‌ناوه‌وه ده‌كرێن، به‌شێك له په‌رله‌مانتاران له كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ڵێن حكومه‌ت كاری باشی كردووه، له‌ده‌ره‌وه شتی دیكه".