"له ماوه‌ی ساڵی رابردوو 35 تۆن ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه"
"له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو 28 حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن روویداوه "
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر 12645 سكاڵا له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه تۆماركراوه، 11504 تاوان ئاشكرابوونه و تۆمه‌تبارانیش دراونه‌ته دادگا.
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، 5146 تۆمه‌تبار له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو ده‌ستگیر كراون.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر روونیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو 79 تاوانی كووشتن ئه‌نجامدراوه، 78ـیان ئاشكرا بووه.
هۆگر عه‌زیز گوتی: 28 حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو روویداوه، جیا له‌وه‌ش 43 باندی رێگری كردن به چه‌ك ده‌ستگیركراون.
گوته‌بێژی پۆلیس ده‌شڵێت: "1053 سواڵكه‌ر له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ده‌ستگیر كراون و دۆسییه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگاكان كراوه، جیا له‌وه‌ش 35 تۆن ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
