چه‌كدارێكی تاڵیبان به شۆفێری ته‌كسیه‌ك ده‌ڵێ، گوێ له گۆرانی مه‌گره
ناچاركردنی به‌زۆری خه‌ڵك بۆ چونه نوێژی جه‌ماعه‌ت ، له‌و بڕیارانه‌ن كه جێ بهجێنهكردنیان سزای به‌دواوه‌یه
K24-هه‌ولێر
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا، فه‌رمانبه‌رێكی چه‌كداری حكوومه‌تی تاڵیبان له كابوول، ده‌رده‌كه‌وێت، شوفێرێكی تاكسی وه‌ستاندوه و هۆشداری ده‌داتێ كه گۆێ له گۆرانی و مۆسیقا نهگرێـت، پێشی ده‌ڵێت ئافره‌ت به‌ته‌نیاو گه‌ر مه‌حره‌می له‌گه‌ڵ نه‌بوو هه‌ڵی نه‌گرێ.
گرته ڤیدیۆیه‌كه له نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیاد هێناو، ناڕهزایهتیهكی زۆری دورستكرد.
سه‌ره‌رای به‌ڵێنه‌كانی، حكوومه‌تی تاڵیبان به‌رده‌وامه له پێشێلكاریه‌كانی به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و مافی ئافره‌ت، چه‌ند رۆژی رابردوو بڕیاری هێشتنه‌وه‌ی ریشی به‌زۆر له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه و سه‌پاندنی بڕیاری به‌ته‌نیا ده‌رنه‌كه‌وتنی ئافره‌تی كاراكرد.
ناچاركردنی به‌زۆری خه‌ڵك بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت و رێگریكردن له چونه ده‌ره‌وه‌ی ژنان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، له‌و بڕیارانه‌ن كه جێ بهجێنهكردنیان سزای به‌دواوه‌یه.
ساڵێ رابردوو پاش پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانسات، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌سته‌ڵاتی گرته ده‌ست، له‌و كاته‌وه به‌هۆی یاسا‌و رێسا تونده‌كانیان، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌رووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه .
sh
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بیه