پاشا کازۆ لە تەمەنی 55 ساڵیدا دەگەڕێتەوە یاریکردن

کازیۆشی مۆرا ئەفسانەی تۆپی پێی ژاپۆن ناسراو بە پاشا کازۆ
کازیۆشی مۆرا ئەفسانەی تۆپی پێی ژاپۆن ناسراو بە پاشا کازۆ

کازیۆشی مۆرا ئەفسانەی تۆپی پێی ژاپۆن ناسراو بە پاشا کازۆ هەرچەندە لە مانگی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 55 ساڵ بەڵام دەگەڕێتەوە یاریکردن و رایگەیاند لەگەڵ یانەیەکی پلەچواری ژاپۆن گەیشتوونەتە رێککەوتن و یارییان بۆ دەکات.

تەمەن لەلای ئەفسانەی تۆپی پێی ژاپۆن کازیۆشی میورا تەنیا ژمارەیە و لە تەمەنی 55 ساڵیدا لە یاریکردن بەردەوام دەبێت.

کازیۆشی کە بە پاشا کازۆ ناوبانگی دەرکردووە رایگەیاند لەگەڵ یانەی سوزوکا گیتەرزی گەیشتووەتە رێککەوتن کە ئەم یانەیە لە ریزی یانە پلە چوارەکانی ژاپۆن رکابەری دەکات و براگەورەکەی کازیۆشی راهێنەرایەتی دەکات.

میۆرا بۆ راگەیاندنەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی دەڵێت: ئەم یانەیە لە سەدا سەد ئارەزوو دەکەن یارییان بۆ بكه‌م و هیواداریشم تاکو تەمەنی 60 ساڵی لە یاریکردن بەردەوا بم.

پاشا کازۆ کە لە مانگی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 55 ساڵ لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو بە یەکێک لە گرنگترین و دیارترین یاریزانەکانی ئاسیا دادەنرا کە لە ساڵی 1986 لە یانەی سانتۆسی بەرازیلی دەستی بە کاروانی پیشەگەری کردووە.

بە یاریکردنیشی لە ریزەکانی یانەی سوزوکا دەبێتە سی و حەوتەمین وەرزی یاریکردنی، کە ئەم یاریزانە لە ساڵی 2017 بووە بە تەمەنترین یاریزان لە جیهاندا لە یارییەکی فەرمی گۆڵ بکات ئەو کاتەی تەمەنی 50 ساڵ و 14 رۆژ بوو.

پاشا کازۆ ریکۆردی خۆی دەشكێنێتەوە و دەبێتە بە تەمەنترین و دێرینترین یاریزانی ژاپۆن لە یاریکردن بەردەوام بێت، دوایین جاریش یاریی بۆ یانەی یۆکۆهاما کرد و ئەو کاتە بۆ ماوەی تەنیا خولەکێک بەشداری کرد.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش کازیۆشی 89 یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی ژاپۆن کردووە و 55 گۆڵی تۆمار کردووە و بەڵام لە یەکەمین بەشداریکردنی ژاپۆن لە کۆتاییەکانی مۆندیال پاشا کازۆ بانگهێشتی هەڵبژاردەکە نەکرا.

https://youtu.be/ig-gLP1-hOE

Fly Erbil Advertisment