ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی دوو ناوچه‌ی فه‌لوجه ده‌ستپێكرد
وه‌زیری به‌رگری له شوێنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یه
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی عێراقی ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دوو ناوچه له رۆژئاوای فه‌لوجه كرد.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نبار، لیوا روكن ئیسماعیل مه‌حلاوی رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی رزگاكردنی هه‌ردوو ناوچه‌ی فه‌لاحات و سه‌بیحات له رۆژئاوای فه‌لوجه ده‌ستپێكردووه.
فیرقه‌ی پێنجی سوپای عێراق و چه‌كدارانی هۆزه‌كانی سونه به پشتگیری هه‌وایی هاوپه‌یمانان و فرۆكه و كۆپته‌ری عێراقی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنیی ئه‌مڕۆی كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ردوو ناوچه‌ی رۆژئاوای فه‌لوجه بوونه، كه به‌وته‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نبار، هێزه‌كانیان نزیكی هه‌ردوو ناوچه‌كه بوونه و سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له چوونه ناوه‌وه‌ی هه‌ردوو ناوچه ده‌كات.
وه‌زیری به‌رگری عێراق، خالد عوبێدی هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی میحوه‌ری رۆژئاوای فه‌لوجه كرد، كه شوێنی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یه. به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، عوبێدی به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری گه‌یشته بنكه‌ی حه‌بانییه، كه ده‌كه‌وێته 30 كیلۆمه‌تری رۆژهه‌ڵاتی رومادی.
له لایه‌كی تره‌وه چه‌ند كاتژمێرێك پاش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی هه‌شت، عه‌مید روكن عه‌بدولحسێن سه‌وادی رایگه‌یاند هێزه‌كه‌ی گه‌یشتوونه‌ته هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا له میحوه‌ری باشووری فه‌لوجه كه پردی ئه‌بوعه‌لوان له باشووری فه‌لوجه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه.
هێزه‌كانی عێراقی به‌شی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سه‌نته‌ری فه‌لوجه‌یان كۆنتڕۆلكردووه و گه‌ماڕۆی شاره‌كه‌یان داوه، له لای باشووره‌وه، گه‌ره‌كی شه‌هیدانیان كۆنترۆلكردووه.