مهكگورگ: ئێرانیهكان خۆیان خزاندووهته ناو هێزه شیعییهكانهوه
ئهمریكا هۆشداری دهدات
K24 – ههولێر
كۆشكی سپی نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بوونی ھێزەكانی سوپای قودسی ئێران لە ناو عێراقدا و لەوبارەوە ھۆشداری دایە بەغدا.
برێت مەكگۆرگ، نوێنەری ئەمریكا لە ھاوپەیمانی دژی داعش، لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە كۆشكی سپی رایگەیاند: ئێران دزەی كردووەتە نێو شیعەكانی عێراق و دەبێ بەغدا ئاگاداری ھێزەكانی ئێران بێت لە وڵاتەكەی و رێگە بە دەستێوەردانی زیاتری ئەو وڵاتە لە عێراق نەدات.
مەكگۆرگ دەڵێت: زیادبوونی رێژەی ھێزەكانی ئێران لە نێو گرووپە چەكدارەكانی عێراقدا جێگەی نیگەرانییە و ئەو بابەتە بۆ بەغدا مەترسییەكی گەورەترە.
ھەفتەی رابردوو ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی: رۆڵی ئێران و فەرماندەكانی قودسی سوپای پاسداران له عێراق، كاریگەرییەكی زۆری لە شەڕی دژی داعش ھەیە.
ئێرانیش دەڵێت لەسەر داوای بەغدا و لە ئاستی راوێژكاری سەربازیدا ھێزەكانی لە عێراق بهشدارن و چالاكییان ھەیە.