پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ئایینی شاری هه‌ولێر، شێخ ئه‌حمه‌د خه‌یلانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌كرد.
ده‌قی پرسهنامهكه:
بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی ناسراوی شاری هەولێر (شێخ ئەحمەد خەیلانی)، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.خوای میهرەبان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و ئاشنایانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان