سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدری دەکات

لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ شێخ حەسەن ئەلعەزاری کرد
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ شێخ حەسەن ئەلعەزاری کرد

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ سێشەممە (4ی کانوونی دووەم/ یه‌نایه‌ری 2022) لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدری بە سەرۆکایەتی شێخ حەسەن ئەلعەزاری کرد.

لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق.

ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی تەحەدیات و وەڵامدانەوەی ویست و ئیرادەی ھاووڵاتیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرایەوە، ئەویش لەچوارچێوەی راستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و رەچاوکردنی داخوازی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدری دەکات
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدری بە سەرۆکایەتی شێخ حەسەن ئەلعەزاری کرد

 

Fly Erbil Advertisment