پارتی و رەوتی سەدر گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەت دەکەن

شاندێکی رەوتی سەدر لە هەرێمی کوردستانە

کۆبوونەوەی شاندی پارتی و رەوتی سەدر - 4/1/2022 - پیرمام - فۆتۆ: نەورەس عەبدوڵڵا
کۆبوونەوەی شاندی پارتی و رەوتی سەدر - 4/1/2022 - پیرمام - فۆتۆ: نەورەس عەبدوڵڵا

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ شاندێکی رەوتی سەدر سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کرد.

شاندی پارتی پێکهاتبوون لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی، مەحموود محەمەد و عەلی حوسێن و ئومێد سەباح.

شاندی رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی حه‌سه‌ن عه‌زاری و ئەندامیەتی له‌ نه‌سار روبه‌یعی، سادق سڵێتی، نه‌بیل تورفی-یە.

پەیامنێری کوردستان24، لە شوێنی کۆبوونەوەکە رایگەیاند: "کۆبوونەوەی شاندی پارتی و رەوتی سەدر، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام بەڕێوەچوو، تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دەکرێت، رەوتی سەدر دەیەوێت بۆچوونی کورد بەتایبەتی پارتی لەسەر پێکهێنای حکومەت بزانێت".