نه‌یزه‌كێك له به‌رگه‌هه‌وادا ته‌قیه‌وه، له ئه‌مه‌ریكا ده‌نگیان بیستوه
ئاسمان هه‌ور نه‌بایه، به‌ئاسانی تۆپه‌ڵی ئاگری ته‌قینه‌وه‌كه ده‌بینرا، كه قه‌باره‌كه‌ی سه‌ت جار له مانگ گه‌وره‌تر بووه.
K24-هه‌ولێر
ئاژانسی بۆشایی گه‌ری ئاسمانی ناسا، رایگه‌یاند،رۆژی سه‌ری ساڵی نوێ، نه‌یزه‌كێك له به‌رگه‌هه‌ودا له‌سه‌ر ئاسمانی شاری بیتسبرگ ی ئه‌مه‌ریكی ته‌قیوه‌ته‌وه، قه‌باره‌ی هێزی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان بووه به 30 ته‌ن، 27200 كیلۆ له ماده‌ی تی ئێن تی.
رۆژنامه‌ی گاردیان بڵاویكرده‌وه، هه‌واڵه‌كه فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی نیشتیمانی بیتسبرگ،بڵاویكردوه‌ته‌وه، دواتر ئاژانسی ناسا به‌دواداچونی بۆ رووداوه‌كه كرده‌وه.
به‌شی چاودێری نه‌یزه‌كه‌كان له ئاژانسی ناسا، دووپاتیكرده‌وه، كه ته‌قینه‌وه‌كه نه‌یزه‌ك بووه، پاش ئه‌وه‌ی وێستگه‌ی نزیك له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه شه‌پۆلی ده‌نگیه‌كه‌ی تۆماركردوه.
وه‌ك ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی پێكرده‌وه، خێرایی نه‌یزه‌كه‌كه 4500 میل، 72400 كیلۆمه‌تر بووه له كاتژمێرێكدا،گه‌ر ئاسمان هه‌ور نه‌بایه، به‌ئاسانی تۆپه‌ڵی ئاگری ته‌قینه‌وه‌كه ده‌بینرا، كه قه‌باره‌كه‌ی سه‌ت جار له مانگ گه‌وره‌تر بووه.
دانیشتوانی ناوچه‌ی ساوث هیلز و ده‌روبه‌ری ده‌ڵێن، ده‌نگێكی گه‌وره‌یان بیستوه و وایان زانیوه بوومه‌له‌رزه بووه.
sh.o