ئاسایشی سلێمانی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌وتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی پیره‌مه‌گروونیان گۆڕی ده‌ستگیر كران
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كه‌ی نۆڤه‌مبه‌ری 2021ی پیره‌مه‌گروون، كه سوتاندنی فه‌رمانگه‌كانی لێكه‌وته‌وه، ده‌ستگیر كراون و رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاسایشی سلێمانی راشیگه‌یاندووه، له‌و خۆپیشاندانانه‌دا، چەند کەسێکی راسپێردراو بە پێی بەرنامەیەکی داڕێژراو بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی و بە مەبەستی دروستکردنی ئاژاوە هەستان بە قۆستنەوەی کات و ساتی خۆپیشاندانی بەشێک لە دانیشتوانی شارۆچکەی پیرەمەگرون، لەو کاتەدا دەرفەتیان وەرگرت و هەستان بە پەلاماردانی دام و دەزگا رۆشنبیری و کولتووری و خزمەت گوزارییەکانی شارۆچکەکە و لە کردەوەیەکی دوور لە نەریتی خەڵکی رەسەنی ناوچەکە، دەستیان کرد بە سوتاندنی یەکێک لە ناوەندە زانستی و رۆشنبیرییەکانی شارۆچکەی پیرەمەگروون کە ئەویش کتێبخانەی گشتی پیرەمەگروونە لەگەڵ سەنتەری رۆشنبیری منداڵان و فەرمانگە خزمەت گوزارییەکانی وەک بەڕێوبەرایەتی ناحیە و فەرمانگەی هاتووچۆ و فەرمانگەی کارتی نیشتمانی".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "لە پای ئەو تاوانەو لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان و پارێزگاری لە رەوشی گشتی و وەستانەوە بە رووی هەر کەس و گروپ و تاقمێک بیەوێت زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش هێزەکانمان هەستان بە دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی ژمارەیەک لەو کەسانەی دەستیان هەبوو لە گۆڕینی ئاڕاستەی خۆپیشاندانی هێمنانەی دانیشتوانی شارۆچکەی پیرەمەگروون، تۆمەتباران لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دانیان نا بە ئەنجامدانی ئەو تۆمەتەی رووبەڕوویان کرابویەوە، لە ئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەر راگیراون بە پێی ماددەی 342 لە یاسای سزادانی عێراقی".
ئاسایشی سلێمانی جلی ره‌نگی پرته‌قاڵی كردووه‌ته به‌ر ئه‌و ده‌ستگیركراوانه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه به گوێره‌ی مادده‌ی 342 رووبه‌ڕووی سزا ده‌كرێنه‌وه.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونی كوردستان24 بۆ سزاكانی ئه‌و مادده یاساییه‌ی له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969 هاتووه، سزای زیندانی تا 15 ساڵ و سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی چاوه‌ڕوانی ئه‌و گه‌نجانه ده‌كات.
ده‌قی مادده‌ی 342ی یاسای سزادانی عێراق:
1- هه‌ر كه‌سێك به ئه‌نقه‌ست ئاگر له ماڵی گواستراوه و نه‌گواستراوه به‌ربدات و ژیانی خه‌ڵك و ماڵیان بخاته مه‌ترسییه‌وه به ماوه‌یه‌ك كه زیاتر نه‌بێت له 15 ساڵ زیندان ده‌كرێت.
2- هه‌ركه‌سێك بینای فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌سمی یان نیمچه ره‌سمی یاخود دامه‌زراوه‌یه‌كی گشتیی بۆ سوودی گشتیی بسووتێنێت، سزاكه‌ی زیندانی هه‌تا هه‌تایی یان كاتییه.