ژنه گۆرانيبێژى ئه‌مريكا كريستينا گريمى كوژرا
كچه گۆرانيبێژى ئه‌مريكايى كريستينا گريمى له ميانى ئاهه‌نگێكى گۆرانيگوتندا دوێنێ هه‌ينى 10ى حوزه‌يران له شارى بلازا لايڤى سه‌ر به ويلايه‌تى فلۆريدا كوژرا.
K24 – هه‌ولێر:
كچه گۆرانيبێژى ئه‌مريكايى كريستينا گريمى له ميانى ئاهه‌نگێكى گۆرانيگوتندا دوێنێ هه‌ينى 10ى حوزه‌يران له شارى بلازا لايڤى سه‌ر به ويلايه‌تى فلۆريدا كوژرا.
پۆليسى ئه‌مريكا له ئورلاندا رايگه‌ياند، گريمى واژووى له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نوێيه‌كه‌ى كردبوو، بۆ ژماره‌يه‌ك له هه‌وادارانى، له‌و كاته‌دا كه‌سێكى بكوژ لێى نزيكدهبێتهوه و ته‌قه‌ى لێده‌كات و به سه‌ختى دهيپێكێت.
پۆليس ئه‌وه‌شى گوتووه: بكوژه‌كه به دوو ده‌مانچه پێنج گوله‌ى ئاراسته‌ى گريمى كردووه و دواتر خۆيشى كوشتووه.
پۆليس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، جه‌ماوه‌رى گريمى چاوه‌ڕێى زانيارى زياترن و ئه‌و راستييه ده‌زانين و هه‌ر بۆيه دواى به‌دواداچوونى زياتر زانيارى زۆرتر بڵاوده‌كرێنه‌وه.
گريمى 22 ساڵ ته‌مه‌نى به‌سه‌ر بردبوو، له ته‌مه‌نى 15 ساڵييه‌وه جێگه‌ى خۆى له دڵى ئه‌مريكاييه‌كان كردبوويه‌وه. به هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تا له رێگه‌ى چه‌ناڵێكى يوتيوبه‌وه ده‌ستيپێكرد و گۆرانى گۆرانيبێژه ناوداره‌كانى جيهانى ده‌وته‌وه.
له 2014دا له به‌رنامه‌ى زه ڤۆيس به‌شدارى كرد و پله‌ى سێيه‌مى به‌ده‌ستهێنا.
