ده‌روازه‌ی پێشابوور: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه خۆرئاوا ته‌نیا سبه‌ی ده‌توانن له سنوور بپه‌ڕنه‌وه
له مانگێكدا ته‌نیا یه‌ك رۆژ ئه‌م ده‌رفه‌ته هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی له ده‌روازه‌ی پێشابووری سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان به رووی ئه‌و كه‌سانه‌دا بكرێته‌وه، كه به شێوه‌ی كاتی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
شه‌وكه‌ت به‌ربه‌هاری، به‌رپرسی ده‌روازه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری هاووڵاتیانی رۆژئاوای كوردستانی كرده‌وه، كه به شێوه‌ی كاتی هاتوونه‌ته هه‌رێم و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان داخراو بوو، سبه‌ی پێنجشه‌ممه (6ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022) ده‌توانن بۆ خۆتۆماركردن سه‌ردانی ده‌روازه‌ی پێشابوور بكه‌ن.
ئه‌و هاووڵاتیانه به كارتی 30 رۆژی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و به هۆی ئاڵۆزییه‌كانی په‌كه‌كه‌وه له‌سه‌ر سنوور رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان داخرابوو.
شه‌وكه‌ت به‌ربه‌هاری روونیكردووه‌ته‌وه، سبه‌ی له كاتژمێر 8ی سه‌ر له به‌یانی تا 4ی ئێواره ناوی ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كرێت و دواتر ده‌گوازرێنه‌وه بۆ خاڵی وه‌لیدی سنووری بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان.
به‌رپرسی ده‌روازه‌ی پێشابوور، ئاشكراشیكردووه، ئه‌و ده‌رفه‌ته ته‌نیا بۆ سبه‌یه و له هه‌ر مانگێكدا یه‌ك رۆژ ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ڕه‌خسێندرێت.