سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کرد

بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدرالیی عیراق گۆڕییه‌وه‌

سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کرد
سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کرد

K24 – هەولێر:

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 5ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە فالح ئه‌لفەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.

لە دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌کانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، گفتوگۆ و هه‌وڵی لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تاوتوێ کران و بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدراڵیی عێراق گۆڕییه‌وه‌.