په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانی به ره‌گه‌ز تورك ناتوانن سه‌ردانی توركیا بكه‌ن
په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانی به ره‌گه‌ز تورك ناتوانن سه‌ردانی توركیا بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، پاش په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاوه، ئاموژگاری ده‌داته په‌رله‌مانتارانی به ره‌گه‌ز تورك سه‌ردانی توركیا نه‌كه‌ن.
به‌پێی میدیای ئه‌ڵمانیا، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتارانی ئه‌لمانی كراوه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، سه‌باره‌ت به سه‌ردانكردنی توركیا هۆشداری داوه په‌رله‌مانتاران.
ئایدان ئۆزوز په‌رله‌مانتاری به‌ره‌گه‌ز تورك له پارتی سۆسیال دیموكرات سه‌باره‌ت به پرسی چوون بۆ توركیا وتی: " پێویسته ئه‌ردۆغان له‌وه تێ بگات، كه ئێمه لێره درێژكراوه‌ی توركیا نین".
به‌پێی زانیارییه‌كانی دێر شپیگل، هه‌ندێ له په‌رله‌مانتارانی به‌ره‌گه‌ز تورك خشته‌ی گه‌شتی هاوینه‌ی خۆیان بۆ ئیستانبۆل هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
په‌رله‌مانتارێكی تری به ره‌گه‌ز تورك، جه‌میله گیوسوف رایگه‌یاند وته‌كانی ئه‌ردۆغان جێگه‌ی قبووڵكردن نییه، پێشبینی ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه له توركیاوه كاردانه‌وه‌ی توند لێ بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام نه‌ك تا ئه‌و ئاسته‌ی كه سووكایه‌تی به خێزانه‌كه‌نمان بكرێت.