دوای 76 ساڵ.. نامەی سەربازێک گەیشتە دەست خانەوادەکەی

لە نامەکەدا باسی خراپی خواردنەکەی بۆ دایکی کردووە

جۆن گۆنسالڤس و نامەکەی
جۆن گۆنسالڤس و نامەکەی

K24 - هەولێر:

لە چیرۆکێکی هاوشێوەی فیلمەکانی هۆڵیوود، نامەی سەربازێکی ئەمەریکی کە لە جەنگی دووەمی جیهانی بۆ دایکی نووسیووە، دوای 76 ساڵ گەیشتە دەست خانەوادەکەی.

بەگوێرەی هەوڵێکی وێبسایتی "زە گاردیان"، سەربازێکی ئەمەریکی بەناوی "جۆن گۆنسالڤس" لە کانوونی یەکەم/دیسێمبەری 1945 لە ئەڵمانیاوە لە تەمەنی 22 ساڵیدا نامەیەکی بۆ دایکی نووسیووە، کە دوای 76 ساڵ بە دەست خانەوادەکەی گەیشتووە.

لە نامەکەدا نووسراوە: "دایکی ئازیزم، نامەیەکی ترم لەتۆوە پێگەیشتووە و دڵخۆشم بەوەی هەموو شتێک باشە، لەلای منیشەوە هەموو شتێک باشە، بەڵام هەندێک جار خواردنەکەمان خراپە".

ئەنجلینا گۆنسالڤس 89 ساڵ، هاوسەری جۆن گۆنسالڤس، نامەی هاوسەرەکەی دەخوێنێتەوە
ئەنجلینا گۆنسالڤس 89 ساڵ، هاوسەری جۆن گۆنسالڤس، نامەی هاوسەرەکەی دەخوێنێتەوە

نامەکە لە بەڕێوەبەرایەتی "USBS" کە بەرپرسە لە خزمەتگوزاری پۆستە دۆزراوەتەوە و رادەستی خانەوادەکەی کراوە.

جۆن بەم دێڕە کۆتایی بە نامەکەی هێناوە: "خۆشەویستیم بۆت هەیە و ماچت دەکەم، کوڕەکەت جۆنی، هیوادارم بەم زووانە بتبینم