سەرۆک بارزانی و شاندی هاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم دەکات

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم
سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم

K24 - هەولێر:

سەرۆک بارزانی و شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێ دەکەن.

رۆژی شەممە 8ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم کرد، کە پێکھاتبوو لە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر و ئەحمەد ئەلجبوری.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەسەندنەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق کرایەوە.

سەرۆک بارزانی لەگەڵ موحەممەد حەلبووسی

سەرۆک بارزانی لەگەڵ موحەممەد حەلبووسی