فیلمێکی کوردی لە 5 رۆژدا یەك ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە

لە کورتە ڤیدیۆ بۆ کورتە فیلم

فیلمی (بەزمی فلیمی هیندی)
فیلمی (بەزمی فلیمی هیندی)

K24 - هەولێر:

کورتە فیلمێکی کوردی کە چەند ئەکتەرێکی لاو لە شاری کەرکووک کاریان لەسەر کردووە و لە یوتیوب بڵاویان کردۆتەوە، لە ماوەی 5 رۆژدا یەك ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە.

سەلمان ڤاینس و هاوڕێکانی لە شاری کەرکووک کورتە فیلمێکیان لە یوتیوب بڵاوکردەوە کە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.

فیلمەکە 22 خولەکە و لە ژانرای ئەکشن-کۆمیدیە و ژێرنووسی عەرەبی هەیە، باس لە چیرۆکی گەنجێکی کورد دەکات کە سەردانی هیندستان دەکات و دەگەڕێتەوە کوردستان و هاوشێوەی سیناریۆی فیلمە هیندیەکان زنجیرە رووداوێکی سەیر و هەڕەمەکی بەسەردا دێت.

چەناڵی یوتیوبەکەی سەلمان زیاتر لە 808 هەزار "سەبسکرایبەر"ـی هەیە و بەشێکی زۆری ڤیدیۆکانی، گاڵتە ئامێزە و لە جۆری ڤیدیۆی ڤاینە، کە ڤیدیۆیەکی کورتی گاڵتەئامێزە و مۆنتاژ کراوە.

H.H

Fly Erbil Advertisment