کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت

K24 – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد.

مەحموود مەشهەدانی، وەک بە تەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات، لەم کۆبوونەوەیەدا پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، سەرۆک و دوو جێگری پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن.

لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران، 329 پەرلەمانتار لە پێکهاتەکانی عێراق لەناو هۆڵی پەرلەمان دەبن.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و دواتر سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌ ده‌ستپێكی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌م كرد و ناوی په‌رله‌مانتاره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی خوێنده‌وه‌.

نوێ ده‌كرێته‌وه‌..