سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان دەكات

جەخت لە بەردەوامبوونی كاری سیاسیی مەدەنی و پەیامی ئاشتیخوازانەی لایەنە كوردییەكانی توركیا كرایەوە

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و مه‌سعود ته‌ك
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و مه‌سعود ته‌ك

K24- هه‌ولێر:

رۆژی یەكشەممە9ـی كانوونی دووەمی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسعود تەك، سەرۆكی گشتیی پارتی سۆسیالیستی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی توركیا و رەوشی كورد و حزب و لایەنە كوردییەكانی توركیا و پەیوەندیی نێوانیان كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامبوونی كاری سیاسیی مەدەنی و پەیامی ئاشتیخوازانەی لایەنە كوردییەكانی توركیا كرایەوە.

 پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی سۆسیالیستی كوردستان تەوەرێكی ديكةى ئەو دیدارە بوو.

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی پارتی سۆسیالیستی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود ته‌ك
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی پارتی سۆسیالیستی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود ته‌ك

H.B