سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان دەكات
جەخت لە بەردەوامبوونی كاری سیاسیی مەدەنی و پەیامی ئاشتیخوازانەی لایەنە كوردییەكانی توركیا كرایەوە
K24- ههولێر:
رۆژی یەكشەممە9ـی كانوونی دووەمی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسعود تەك، سەرۆكی گشتیی پارتی سۆسیالیستی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی توركیا و رەوشی كورد و حزب و لایەنە كوردییەكانی توركیا و پەیوەندیی نێوانیان كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامبوونی كاری سیاسیی مەدەنی و پەیامی ئاشتیخوازانەی لایەنە كوردییەكانی توركیا كرایەوە.
پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی سۆسیالیستی كوردستان تەوەرێكی ديكةى ئەو دیدارە بوو.
H.B