كوردستان24 هۆكاری بڕیاری به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی عێراق بۆ بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كه ئاشكرا ده‌كات
ترسیان هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واوبوونی نیسابی یاسایی ناچاربوون له بڕیاره‌كه‌یان پاشگه‌ز ببنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌ر له ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه ئه‌مڕۆ 9ی كانوونی دووه‌می 2022 به‌ڕێوه‌چوو و له كۆتاییشدا گرژیی تێكه‌وت و به كراوه‌یی دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا، زۆرێك له په‌رله‌مانتارانی لایه‌نه جیاوازه‌كان بڕیاریان دابوو نه‌چنه ناو هۆڵی په‌رله‌مان، به‌تایبه‌ت په‌رله‌مانتارانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (ئیتاری ته‌نسیقی) و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌خۆ.
سه‌باره‌ت به هۆكاری نه‌چوونه‌ژووره‌وه‌شیان گوتی: بۆیه ئه‌وان دوودڵ بوون له چوونه ناو هۆڵی په‌رله‌مان، چونكه ترسیان له‌وه هه‌بوو كه دواجار كارێك له‌ناو دانیشتنه‌كه‌دا بكرێت، كه له داهاتوودا پێكهێنانی حكومه‌ت به‌دڵی ئه‌وان نه‌بێت.
شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه ده‌ستیپێكرد، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵ ده‌درا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كۆبوونه‌وه‌كه ساز بكرێت، په‌رله‌مانتارانی هه‌ریه‌ك فراكسۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هاوپه‌یمانی عه‌زم و ته‌قه‌دوم و كوتله‌ی سه‌دری چوونه ژووره‌وه.
گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی به‌نیازبوون بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن، زانییان كه رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ته‌واو بووه و په‌رله‌مانتاران ده‌ست به خوێندنی سوێندی یاسایی ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش بڕیارندا به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش سوێندی یاسایی بخۆن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری خولی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كرد، به‌ڵام له‌كۆتاییدا گرژی له نێوان لایه‌نه‌كان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان روویدا و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوتله‌یه‌كی عێراقی هێرشی سه‌ر سه‌كۆی په‌رله‌مانیان كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه مه‌حمود مه‌شهه‌دانی بوورایه‌وه و به په‌له گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا و دانیشتنی په‌رله‌مانیش به كراوه‌یی هه‌ڵگیرا.
H.B