زه‌واهیری به‌یعه‌ت به به‌رپرسی نوێی تاڵیبان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، به‌رپرسی یه‌كه‌می رێكخراوی قاعیده، له تۆمارێكی ده‌نگیدا، كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌یعه‌ت به مه‌لا هه‌یبه‌توڵڵا ئاخوندزاده، به‌رپرسی نوێی تاڵیبان ده‌دا.
تۆماره ده‌نگییه‌كه 14 خووله‌كه و له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی "سایت" بڵاوبووه‌ته‌وه و له تۆماره‌كه‌دا زه‌واهیری ده‌ڵێت: "من وه‌ك ئه‌میری رێكخراوی قاعیده‌ی جیهادی، به‌یعه‌تی خۆمان بۆ ئێوه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك نوێكردنه‌وه‌ی رێبازی شێخ ئوسامه بن لادن له بانگه‌وازی ئومه‌تی موسڵمانان بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌ماره‌تێكی ئیسلامی".
زه‌واهیری له‌و تۆماره ده‌نگییه‌دا، باس ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌یعه‌تدان به مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسوور ده‌كات، كه له یه‌كێك له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا كوژران و ده‌ڵێت: "مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسوور ته‌مه‌نی خۆی له دانپێدانان به حكوومه‌ته به كرێگیراوه‌كانی كابول به فیڕۆدا".
سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بۆ دانووستان و گفتوگۆكردن له باره‌ی ئاشتییه‌وه، له نێوان حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان شكستییان هێناوه و تا ئێستاش هیچ ئاماژه‌یه‌كی روون نییه، بۆ دانووستانی نوێ له‌و باره‌یه‌وه.