موقته‌دا سه‌در پیرۆزبایی له‌ ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات

له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی و حاكم زاملی و شاخه‌وان عه‌بدوڵڵاوه‌ كرد

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ره‌وته‌كه‌یان له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی و به‌ ته‌مه‌نترین سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ كرد.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی به‌ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حاكم زاملی و شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، هه‌ردوو جێگره‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خالد ئه‌لده‌ڕاجی، به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌‌ كرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیدا موقته‌دا سه‌در پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لێكردن و داوای لێكردن، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی سه‌رشانیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ و كاری چڕ و پڕ له‌ پێناو عێراق و گه‌له‌كه‌ی بكه‌ن.

H.B